یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری هەولێر - وێنە: میدیاکان
لە کەرتی باغمرەشەهاب
زیاتر لە هەزار و 300 پارچە زەوی دیکە لە هەولێر تاپۆکران
964+
شۆڕش قادری
لە قۆناغکی نوێدا هەزار و 320 پارچە زەویی دیکەی کارت لە کەرتی باغمرەشەهابـی هەولێر تاپۆ کران.
یوسف تەها بەڕێوەبەری یەکەی گۆڕینی کارتی زەوی بۆ سەنەد لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە 964ـی وت، “ئەمڕۆ دووشەممە 24.2.2025 و لە چوارچێوەی پرۆسەی تاپۆكردنی زەوییە كارتەكان لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر، 1320 پارچە زەویی كارت، كارەكانی تاپۆكردنیان تەواوكراون و وێنەی تۆماریان بۆ دەرچووە”.
کەرتی باغمرەشەهاب دەکەوێتە سەر جادەی کەرکوک و بەقسەی یوسف تەها لە یەک دوو مانگی داهاتووشدا نزیکەی حەوت هەزار زەوی دیکە لە سنووری شارەوانییەکانی تاپۆ دەکرێن.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەسەرەتای دەستبەکاربوونی ئەم کابینەیەی حکومەت تائێستا زیاتر لە 80 هەزار زەوی کارت لە هەولێر تاپۆ کراون و رادەستی خاوەنەکانیان کراوە.