لە توركیاوە هاتبوو

نزیکەی 100 تۆن پیاز و پەتاتە لەناوبران

964+

ژێوار خدر

کۆنتڕۆڵی جۆری بەروبومی کشتوکاڵیی عەلوەی کەلار نزیکەی 100 تۆن پەتاتە و پیازی لەناوبرد ، کە شیاو نەبوون بۆ خواردن.

محەمەد کوێخا زەند، بەڕێوەبەری کۆنتڕۆڵی جۆری بەروبوومی کشتوکاڵی گەرمیان بە 964ـی وت، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 23.2.2025، چوار بارهەڵگری گەورە لە بەرهەمی پیاز و پەتاتە دەستیان بەسەرداگیراوە، بەهۆی ئەوەی لە پشکنینی تاقیگە دەرنەچوون و شیاوی خواردن نەبوو.

وتیشی، پەتاتەکە مەوادی کیمیایی زۆربووە و بۆ خواردن نەشیاوە و زیانی هەیە بۆ تەندروستی هاوڵاتییان، بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ئێمە گەیشتووە لە وڵاتی تورکیاوە هاتووە، جگە لەوەش پیازەکە باش هەڵنەگیراوە و کۆن بووە، بۆیە هەردوو بەرهەمەکە کە بە هەردووکیان نزیکەی 100 تۆن دەبوون لەناوبراون.

بڕێکی زۆر کاهوو کە لە ئێرانەوە هێنرابوو  لە گەرمیان لە ...

بڕێکی زۆر کاهوو کە لە ئێرانەوە هێنرابوو لە گەرمیان لە ناوبرا