ئاستەنگی هاتوچۆ دروست بووە

رێگای چوون بەرەو چیای گۆیژە بەهۆی دروستبوونی شەختەوە داخرا

+964
ئەحمەد محەمەد _ سلێمانی

بەهۆی دروستبوونی مەترسی لەسەر شۆفێران و بەستنی رێگای دۆڵەمیران، رێگای گەیشتن بە چیای گۆیژە لەلایەن تیمەكانی هاتوچۆی سلێمانییەوە بەڕووی شۆفێراندا داخرا.

هاوكات كەشناسیی سلێمانی رایگەیاندووە، لە دوای درەنگانی ئێوارەوە رێگای ناوچە شاخاوییەكان و بە تایبەت چوون بەرەو گۆیژە مەترسی بەستن و شەختەیان بۆ دروست دەبێت، رێنمایی شۆفێرانیش دەكەن، لە ئاستی ناوچە شاخاوییەكاندا وریاتربن، چونكە ئاستی بینین بۆ 4-6 كیلۆمەتر كەم دەبێتەوە.

چەند رۆژێكە شەپۆڵێكی بەفر و سەرما رووی لە هەرێمی كوردستان كردووە و بەفر زۆربەی ناوچەكانی كوردستانی گرتووەتەوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

بەهۆی بەفربارین چەند رێگە توشی ئاستەنگی ھاتوچۆ بوون؟

بەهۆی بەفربارین چەند رێگە توشی ئاستەنگی ھاتوچۆ بوون؟