مامۆستایان و فەرمانبەران بەم بەفرە خێمەیان هەڵداوە و بەردەوامن لە رێگریکردن
“لەگەڵ ئەم بەفرە سپییە شۆڕشی سپی راگەیاندراوە”
+964
دیلان محەمەد -سلێمانی
ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەی لە سنووری عەربەتی پارێزگای سلێمانی، لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە لە چالاکییەکی نوێدا رێگای بارهەڵگرەکانیان داخست، بڕیاریاندا لەبەر ئەو بەفرەی دەبارێت بەردەوام بن لە رێگری کردن و شەویش دەمێننەوە و بەردەوام دەبن لە ناڕەزایەتی دەربڕین.
یەکێکیش لە خۆپیشاندەران دەڵێت، ئەمە شۆڕشی سپییە و بەردەوام دەبین لە خەباتی مەدەنی.