هەواڵەکان

خێمەیان هەڵدایەوە و بەریان بە تانکەرەکان گرت

ژووری هەواڵ

مامۆستایان و فەرمانبەرانی سلێمانی لە چالاکییەکی نوێدا، بەریان بە تانکەرە نەوتەکان گرت و خێمەکەشیان هەڵدایەوە.

لە کەرکوکیش دانیشتووانی گەڕەکی پەنجاعەلی بۆ کارەبا و کوچە و کۆڵانێکی باش، هاواریان لێهەڵسا و بەقسەی خۆیان زیاتر لە 20 ساڵە هیچ خزمەتگوزارییەکیان پێ نەگەیشتووە.

مانگی رەمەزان نزیکە و بۆ ئەوەی خوێنیان لێ نەبڕێ، کۆمەڵەی خوێنبەخشانی کوردستان، هەڵمەتێکی خوێنبەخشینی بۆ نەخۆشانی تالاسیمیا و شێرپەنجە لە هەولێر ئەنجامدا.

لە دوایین ساتەکانی چلەی زستاندا بەفر و سەرما گورزی خۆیان وەشاند و رێگای چەند ناوچەیەکیان لە کوردستان پەکخست.