داتای سەرژمێرییەکەیە

سبەینێ رێژە و ئاستی بژێوی دانیشتووانی هەموو عێراق ئاشکرا دەبێ

964+

ئەحمەد مستەفا

سبەینێ دووشەممە، ئەو وادەیە کە وەزارەتی پلاندانانی عێراق بۆ راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی سەرژمێریی گشتی دانیشتووان و نیشتەجێبوون دیاری کردووە، رێژە و ئاستی بژێوی تێدا روون کراوەتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 23.2.2025، وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە بڵاوکراوەیەکدا وتی، سبەینێ دووشەممە، ئەنجامی کۆتایی سەرژمێریی گشتی دانیشتووان و نیشتەجێبوون بڵاودەکاتەوە.

بەپێی ئەنجامی بەرایی سەرژمێری، ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستانی، گەیشتووەتە شەش ملیۆن و 370 هەزار و 668 کەس، کە ئەوەش 14%ـی دانیشتووانی هەموو عێراق پێکدەهێنن.

بە گوێرەی هەمان داتا، و سەرژمێریی گشتیی، ملیۆنێک و 379 هەزار و 163 خێزان لە هەرێمی کوردستان دەژین و تێکڕای قەبارەی خێزان 4.6 کەسە.

ئەنجامی کۆتایی سەرژمێری مانگی دوو یان سێ بڵاو دەکرێتەو...

ئەنجامی کۆتایی سەرژمێری مانگی دوو یان سێ بڵاو دەکرێتەوە 

وادەی ئەنجامدانی سەرژمێری لە عێراق و هەرێم دیاریکرا

وادەی ئەنجامدانی سەرژمێری لە عێراق و هەرێم دیاریکرا