رێگاى زینى وەرتێ بەستویەتى...وێنە: 964+
بەفرێکى زۆرى لێ باریوە
خۆتان لە زینى وەرتێ مەدەن
964+
وریا فەتاح
بەهۆى بارینى بەفر، ئاستەنگى هاتوچۆ لە رێگاى زینى وەرتێ دروستبووە، داوا دەکرێت تا بۆتان دەکرێت خۆتانى لێنەدەن.
شۆڕش حەسەن، بەڕێوەبەرى ناحیەى وەرتێ بە 964ـى وت،”هاتوچۆ لە رێگاى زینى وەرتێ بەهۆى بارینى بەفرەوە نائاساییە، تەنیا ئۆتۆمبێلى دەبڵ ئەکسل بە بەستنى زنجیر یارمەتیدەر دەبێت بۆ هاتوچۆکردن”.
وەک باسى دەکات، بەهۆى ئەوەى پێشتر رێگەکە پاککراوەتەوە بەفر زۆر لەسەر رێگاکە نەکەوتووە، بەڵام ئەوەى هەیە توشى بەستن بووە و مەترسى خلیسکان هەیە.
دەشڵێت:پێویستە لە حاڵەتى زۆر پێویست نەبێت، شۆفێران ئارام بگرن و تابۆیان دەکرێت خۆیان لە زینى وەرتی نەدەن.
وەک باسى دەکات، چاوەڕوانى کەشوهەوا دەکەن و هەوڵ دەدەن بە ئامێرى راماڵینى بەفر، بەفرەکە رابماڵن و خوێڕێژى بکەن.
زینى وەرتێ رێگایەک یەکسایدى لۆفاولۆفى شاخاوییە، ئیدارەى راپەڕین و سۆران بەیەکەوە دەبەستێتەوە، لە وەرزى زستاندا ناوە ناوە بەهۆى بەفربارینەوە دادەخرێت