لە هەولێر کەمپینی هاوکاریکردنی قوربانیانی بومەلەرزەکە دەستیپێکرد

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

لە پارێزگای هەولێر کەمپینی هاوکاریکردنی کەسوکاری قوربانیانی بومەلەرزەکەی تورکیا و سوریا دەستیپێکرد، داوا دەکرێت خەڵک هاوکارییەکانیان بگەیەنن.

بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکانی پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ چوارشەممە ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە رێگەى هەژماری بانکی (508)ی بانکى منارە هاوکارى و کۆمەک و یارمەتییەکانتان بگەیەنن.

جگە لە هاوکاری ماددی، ئەو کەلوپەلانەی کە داواکراوە پێشکەش بکرێن بریتیە لە:

1- جل و بەرگی زستانەی منداڵان و گەوران.

2- خێمە، بەتانی، سۆپا، کیسەخەو، مۆلیدە، روناککەرەوەی دەستی.

3- خۆراک.

بەرەبەیانی رۆژی 6ی شوبات، بومەلەرزەیەکی بەهێز سوریا و تورکیای هەژاند، لە سوریا هەریەکە لە پارێزگاکانی حەلەب و حومسی گرتەوە، تا ئێستا ئاماری قوربانیەکانی سوریا 2800 کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ هەزار کەسی تریش بریندار بوون.