سبەی یەکشەممە

لە ناوەندەکانی خوێندنی پێنجوێن، گەرمک و ناڵپارێز پشووە

964+
ئەحمەد مستەفا

لە ناوەندەکانی خوێندنی پێنجوێن، گەرمک و ناڵپارێز، سبەینێ یەکشەممە پشووە و دایک و باوکان باشترە ئاگاداری منداڵەکانیان بن و نەیانێرنەوە بۆ قوتابخانە.

پلەکانی گەرمان تەواو نزم بوونەتەوە و لەم بەفرەی ئێستا وا مەزەندە کراوە، تەنیا 18 سانتیمەتر لە ناوەندی قەزاکە باریوە.

هێمن ئیبراهیم، قایمقامی پێنجوێن بە 964ی وت، بەهۆی نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما لەسنوری قەزاکەماندا. بەڕاوێژ لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پێنجوێن بڕیارمانداوە سبەینێ یەکشەممە 23.2.2025 بکرێتە پشوو.

بە قسەی قایمقام، پشووەکە، فەڕمییە و لە سەرجەم قوتابخانەکانی سنوری هەردوو ناحیەی گەرمک، ناڵپارێز و ناوەندی قەزای پێنجوێن، پشووی فەڕمی دەبێت.

هێمن ئیبراهیم، ئەوەی روون کردەوە، جگە لەو خوێندکارانەی تاقیکردنەوەی بەرایی (تمهیدی)پۆلە ناکۆتاکانیان هەیە، ئەوای دەبێت پابەندبن بە دەوامی خۆیانەوە و پشووەکە ئەوان ناگرێتەوە.

سبەینێ لە ناحیەی بیارە و شاره‌دێی تەوێڵە پشووى فه‌رمی...

سبەینێ لە ناحیەی بیارە و شاره‌دێی تەوێڵە پشووى فه‌رمییه‌