بەفرێکى زۆر باریوە

ئەگەر لە شارباژێر لێتان قەوما پەیوەندى بکەن

964+

وریا فەتاح

شارەوانى شارباژێر ئاگادارى دانیشتوانى سنوورەکەى دەکاتەوە، لەکاتى دروستبوونى ئاستەنگى هاتوچۆ یان هەر رووداوێکى نەخوازراو بەهۆى بەفربارینەوە، پەیوەندى بەسەرۆکى شارەوانییەوە بکەن.

سدیق ئەنوەر، سەرۆکى شارەوانى قەزاى شارباژێر بە 964ـى وت،”سەرەڕاى ئەوەى شارباژێر ناوچەیەکى سەختە، بەڵام خۆشبەختانە تائیستا هیچ رێگایەکى هاتوچۆ پەکى نەکەوتووە”.

وەک باسى دەکات، دوو شۆفڵ و گرێدەرێکیان هەیە، لەکاتى پێویستدا دەردەچن بۆ ئەو رێگایانەى پێویستتیان بە پاککردنەوە هەبێت.

داواش دەکات، هەر کەسێک توشى گیرخواردن و لێقەومان بوو بەهۆى بەفر بان لافاو، ئەوا با راستەوخۆ لە رێگەى ئەو ژمارە تەلەفونەوە (07736405050)، کە ژمارەى خۆیەتى، پەیوەندییان پێوە بکات.

قەزاى شارباژێر چوار ناحیە(سیتەک، زەلان، باسنێ، گاپێڵۆن) و 200 گوندى بەسەرەوە، ناوچەیەکى سەختە و لە وەرزى زستاندا بەفرێکى زۆرى لێدەبارێت.

داوا لە شۆفێران دەکرێت روو لە سیتەک نەکەن

داوا لە شۆفێران دەکرێت روو لە سیتەک نەکەن