"سێ گەریلا گیانیان لەدەستداوە"
لە گوهەرزێ شەڕەتەقە لە نێوان سوپای تورکیا و گەریلاکانی پە*کە*کە روویدا
964+
هێڤی دێوالی – دهۆک
لەسەر رێگای سەرەکیی گوندی گوهەرزێ شەڕ لە نێوان گەریلاکانی پە*کە*کە و سوپای تورکیا روویدا، موختاری گوندەکەش دەڵێت، لەشەڕەکەـدا سێ گەریلا گیانیان لەدەستداوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 21.2.2025 لە گوندی گوهەرزێ لە سنووری ناحیەی دێرەلوک شەڕەتەقە لەنێوان گەریلاکانی پە*کە*کە و سوپای تورکیا روویدا و بۆ ماوەیەک رێگای سەرەکیی گوندەکە داخرا، بەوهۆیەشەوە ترس و دڵەڕاوکێ لەناو دانیشتووانی گوندەکە دروستبووە.
ئەحمەد گوهەرزی موختاری گوندی گوهەرزێ بە 964ـی وت ،”بەردەوام شەڕەتەقە و بۆردومانی تورکیا لە دەورووبەری گوندەکەمان هەیە، بەڵام ئەمە بۆ یەکەمجارە لە سەر رێگای سەرەکیی گوندەکەمان، شەڕ بکەن”.
وتیشی ، “لە ئەنجامی شەڕەکەی ئەمڕۆ، سێ گەریلای پە*کە*کە گیانیان لەدەستداوە”.
گوندی گوهەرزێ دەکەوێتە ناحیەی دێرەلوک لە سنووری قەزای ئامێدی و نزیکەی 200 ماڵە.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری