"با لایەنەکانی کوردستان یەکگرتوو بن"

جوتیارانی شارەزوور بۆ پاڵپشتی جوتیارانی سەرگەڕان گردبوونەوە

964+

بڕوا مەجید – سەیدسادق

لە سنووری شارەزوور ژمارەیەک جوتیار بۆ پاڵپشتی لە جوتیارانی سەرگەڕان و دەورووبەری کەرکوک گردبوونەوە و داوایان لەلایەنەکانی کوردستان کرد، یەکڕیز و یەکگرتوو بن.

سەرکەوت مەحمود نوێنەری جوتیارانی شارەزوور بە 964ـی وت، “ژمارەمان نزیکەی 20 کەسە و بە نوێنەرایەتی هەموو جوتیارانی دەشتی شارەزوور گردبووینەتەوە بۆ ئەوەی پاڵپشتی و پشتیوانی خۆمان بۆ جوتیارانی ناحیەی سەرگەڕان و دەرووبەری کەرکوک دەرببڕین”.

سامان حوسێن یەکێکی تر لە بەشداربووانی گردبوونەوەکە و نوێنەری جوتیارانی سەیدسادق وتی، “لە بەیاننامەیەکدا داوای یەکڕیزی نێوماڵی کوردمان کردووە و داواکارین حەق و مافی رەوای جوتیارانی کەرکوک نەفەوتێ و بۆیان بگەڕێندرێتەوە، بەرپرسانی کوردستانیش با هەڵوێستی جددیان هەبێ لەسەر ئەو پرسە”.

سەرەتای ئەم هەفتەیە سوپای عێراق هێرشی كردەسەر ژمارەیەك جوتیاری كورد لە گوندی شەناغەی سەر بە ناحیەی سەرگەڕان، كە دەیانویست زەوییەكانیان بكێڵن، لە یەكێك لە دیمەنەكانیش سەربازێك، جوتیارێك بە ملپێچەكەی دەوری ملی لەسەر تراكتۆرەكەی رادەكێشێت، ئەمە كاردانەوەی توندی لێكەوتەوە لە لایەن سەرۆكایەتی هەرێم و حكومەتی كوردستان و هاوڵاتیانی كوردستان، جیا لەوە ئەم رووداوە وایكرد بڕیاری گەڕاندنەوەی زەویوزاری دەستبەسەرداگیراوی كوردان بە بڕیاری رژێمی پێشووی بەعس، كە پەرلەمانی عێراق لە سەرەتای ئەمساڵ پەسندی كرد، لە رۆژنامەی وەقایعی عێراق بڵاوبكرێتەوە و دەست بە جێبەجێكردنی یاساكە بكرێت.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

نوێنەری جوتیارانی سەرگەڕان سکاڵای لەسەر سوپای عێراق و ...

نوێنەری جوتیارانی سەرگەڕان سکاڵای لەسەر سوپای عێراق و تۆمار کرد

جوتیارانی سەرگەڕان مۆڵەتی هەفتەیەک دەدەنە دەسەڵات

جوتیارانی سەرگەڕان مۆڵەتی هەفتەیەک دەدەنە دەسەڵات