سودەکانی پەلکێشی کردووە
خەڵک لە سەرما رادەکات، ئەو نیو کاتژمێر دەچێتە ژێر بەفرەوە
964+
ئاکام غەفوور – سۆران
گەنجێکی ئیدارەی سۆران، جەوی لەگەڵ سەرما دەکرێتەوە، حەوت ساڵە تەنیا بە ئاوی سارد خۆی دەشوات و سێ ساڵیشە لە وەرزی زستان بە کاتی دەچێتە ژێر بەفر و ئارەزوویەکی خۆیەتی.
964 رۆژێک لە گەڵ کرێکار دەچێتە گوندی رۆست لە باڵەکایەتی، هەر لەگەڵ گەیشتنە ناو بەفر، کرێکار جلەکانی دادەنێت و لە ناو بەفر رادەکشێت و یەکێکیش بە خاکەناس بەفر بە سەر جەستەی دادەکات تاکو بە تەواوی جەستەی دەکەوێتە ژێر بەفر و ماوەی 20 خولەک لە ژێر ئەو بەفرە مایەوە، گەرچی خۆی دەڵێ دەتوانم تا 30 خولەک بمێنمەوە، باسی لەوەشکرد،” هەرچەندە پلەکانی گەرمە لە ژێر سفرن، بەڵام هەست بە سەرما ناکەم و جەوەکەی خۆشە”.
کرێکار قادر، کە خۆی شارەزا و نوسەرە لە بواری پزیشکی تەواوکاری، بۆ 964 باس لە سود و زیانەکانی چونە ناو بەفر و خۆشۆردن بە ئاوی سارد دەکات و دەڵێت، سودەکانی ئاوی سارد و ناو بەفر ئەوەیە کە، سیستەمی بەرگری لەش بەهێز دەکات و سوڕی خوێن چالاک دەکات و یارمەتی فراوان بوونی دەمارەکانی خوێن دەدات، خانەکانی مێشک چالاک دەکات و بەسودە بۆ، فشاری دەروونی و خەمۆکی و کەم خەوی و قەڵەقی.
کرێکار کە ئێستا تەمەنی 37 ساڵە و ژیانی هاوژینی پێک نەهێناوە، هەروەک باسی دەکات، چونە ناو بەفر بەم شێوەیە گونجاو نیە بۆ ئەو کەسانەی گورچیلەکانیان سستە و غەسلی گورچیلەیان کردووە، نەخۆشی دڵیان هەیە و چەوری خوێنیان بەرزە، کاریگەری خراپی لەسەر تەندروستییان دەبێت.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا