لۆگۆی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان _ گرافیک: 964
دەرچووانی 2023 - 2024 دەگرێتەوە
ناوى 2269 دەرچووى بەشە پزیشکییەکان بۆ دامەزراندن ئاڕاستەی بەغدا دەکرێت
964+
ژووری هەواڵ
وەزارەتى خوێندنى باڵاى هەرێم رایگەیاند، ناوى دوو هەزار و 269 دەرچووى بەشە پزیشکییەکان بە مەبەستى دامەزراندن ئاراستەى وەزارەتى تەندروستیی حکومەتى عێراق دەکات.
ئەوانەی ناوەکانیان دەنێردرێت، دەرچووی بەشە پزیشکی و تەندروستییەکانن لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بۆ ساڵى خوێندنى 2023 – 2024 کە دانیشتووى ناوچەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستانن.
بە گوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان، کە ئەمڕۆ پینجشەممە 20.2.2025 بڵاویکردووەتەوە، بڕیارە ئەو دەرچووانە لەسەر میلاکى وەزارەتى تەندروستیى حکومەتى عێراق دابمەزرێن.
“نووسراوەکە بە زمانى عەرەبى ئاراستەى نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغدا کراوە و تێیدا چەندین دۆکیۆمێنت و بەڵگەنامەى فەرمى کە بریتدین لە ناوى دەرچووانى بەشە پزیشکى و تەندروستییەکان و بڕیارى زانکۆیی دەرچووان لەخۆدەگرێت و ئاراستەى وەزارەتى تەندروستیى حکومەتى عێراقى فیدراڵ دەکرێت، بە مەبەستى دامەزراندنیان”، خوێندنی باڵا وا دەڵێت.
بۆ زانینی ناوەکان کلیک لێرە بکە