رێگای بەدیل كامەیە؟

رێگای چیای پیرس بە هۆی بەفربارینەوە داخرا 

964+

هێڤی دێوالی- دهۆک

لە سنووری قەزای ئاکرێ بەهۆی بەفربارینەوە رێگای چیای پیرس داخرا، بەڕێوەبەری رێگاوبانی ئاکرێیش دەڵێت، رێگای بەدیل بۆ ناحیەی دینارتە و دەڤەری بارزان هەیە، شۆفێران دەتوانن ئەو رێگایانە بەکاربهێنن.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 20.2.2025 رێگای سەرەکیی چیای پیرس داخرا بەهۆی بەفربارینەوە و مەترسی بەستنی رێگاکەش هەیە، درێژیی رێگایەکەش 22 کیلۆمەترە.

موحسین میرانی، بەڕێوەبەری پاراستنی رێگاوبانی قەزای ئاکرێ بە 964ـی وت، رێگای  چیای پیرس بۆ ماوەی چوار رۆژ لە کاتژمێر 6:00ـی ئێوارە تا بەیانی دادەخرێت، بەهۆی مەترسی بەستنی رێگاکە و زیاتر لە 20 لۆفە لە چیایەکەدا هەیە و مەترسین بۆ شۆفێران .

وتیشی، چەندین تیمی راماڵینی بەفر لە چیایەدا هەن بۆ ماوەی زیاتر لە 10 کاتژمێر کاری راماڵینی بەفر دەکەن، بەڵام بەشەو کار ناکەن بەهۆی  بەستنی رێگاکە و مەترسی لەسەر گیانی کارمەندەکەمان هەیە، بۆیە بڕیارمان دا رێگاکە دابخرێت و رێگای بەدیل بۆ ناحیەی دینارتە هەیە، شۆفێران دەتوانن ئەو رێگانە بەکاربهێنن بۆ ئەوەی سەلامەت بن.

باس لەوەش کرد، ئەو رێگایانەی کە شۆفێران دەتوانن لەو چوار رۆژەدا بە شەو بەکاری بهێنن بۆ ناحیەی  دینارتە و دەڤەری بارزان، بریتیین لە رێگای “گەلی زینتا و کانی توز”.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

تونێلێك لە چیای پیرس دروست دەکرێت

تونێلێك لە چیای پیرس دروست دەکرێت