"زمانی خۆمم خۆشدەوێت"

زاراوە جیاوازەکان لە رۆژی زمانی دایک قسەمان بۆ دەکەن

964+
دەشتی عارف ـ هەولێر

21ـی شوباتی هەموو ساڵێک رۆژی جیهانی زمانی دایکە، 964 چەند کەسێکی لە نەتەوە و زاراوە جیاوازەکانی شاری هەولێر دواندووە  و ئەوانیش بە زاراوەی خۆیان خۆشترین وشی خۆیان دەردەبڕن.

مەردان ئازاد، قوتابی لە پەیمانگای وەرزشی هەولێر،  بە زاراوەیەکی خۆشناوی قسەی بۆ  کردین و وتی، “بەوێقورعان و ئەلعانەکەنێ و تەبەرد مرم”، خۆشترین وشەن کە ئێمە بەکاری دەهێنین، هەروەها لە بارەی رۆژی جیهانی زمانی دایکیش وتی، ” من کوردم و کوردستانیم، زمانی خۆم خۆشدەوێت”.

سەفەر کەریم، مامۆستا لە پەیمانگای وەرزشی هەولێر، بە زاراوەی هەورامی پەیامێکی ئاراستەکرد و وتی” هەورامی گرد وەشەنی گرد نەرمونیانەوەنی”، مەبەستی لەوە بوو کە زارەوەی هەورامی زۆر خۆشە و زۆر نەرمونیانە و لە گشت دونیا زاراوەی وا خۆش نیه.

21ـی شوبات بە رۆژی جیهانی زمانی دایک دیاری کراوە، ئەمەش بۆ ئەوەی خەڵکی بیریان بێت کە چەند گرنگە زمانی زۆر بزانی ئەوەندەش گرنگە زمانی دایک لەبیرنەکرێت و رۆژێک هەبێت یادی بکرێتەوە.

پێداچوونەوەی: ژێوار خدر

زمانی کوردی ئەوەندە دەوڵەمەندە تەنانەت لە بەخێرهاتنیش...

زمانی کوردی ئەوەندە دەوڵەمەندە تەنانەت لە بەخێرهاتنیش لە شارێک بۆ شارێکەوە جیاوازە

بە زمانی دایک هەواڵتان بۆ دەگوازینەوە

بە زمانی دایک هەواڵتان بۆ دەگوازینەوە