لۆگۆی وەزارەتی ناوخۆ
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم:
هیچ گۆڕانکارییەک لە وەرگرتنی ڤیزا رووی نەداوە
964+
توانا نەقی
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم روونکردنەوەی داوە لەوەی هیچ گۆڕانکارییەک لە وەرگرتنی ڤیزا رووینەداوە و ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستییەوە کە باس لە گۆڕانکاری دەکەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بڵاویکردەوە، هەندێک دەنگۆ دەربارەی گۆڕانی رێوشوێنەکانی وەرگرتنی فیزە لە سۆشیال میدیا بڵاو بووەتەوە ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستی و هیچ بنەمایەکیان نییە.
دەشڵێت، میوانان و گەشتیاران دەتوانن وەکو جاران لە رێگەی بەکارهێنانی پۆرتاڵی سەردانکە ئەمە لینکەکەیەتی http://www.visit.gov.krd/ یان داواکاری تایبەت داوای فیزەی کوردستان بکەن.
هەروەها هاوڵاتیانی وڵاتانی لیستی A وەکو جاران دەتوانن لە کاتی گەیشتن لە فرۆکەخانە و دەروازە نێودەوڵەتیەکان فیزە وەربگرن.