بانگه‌واز بۆ كۆمپانیاكان كراوه‌

ئاوەدانکردنەوەی عێراق دوو پڕۆژه‌ى كۆنكرێتكردن له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ و سه‌یدسادق جێبه‌جێ ده‌كات

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

به‌پێی دوو به‌ڵگه‌نامه‌، وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى عێراق، بڕیاریداوه‌ دوو پڕۆژه‌ى كۆنكرێتكردن له‌ سه‌نتره‌ى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ و قه‌زاى سه‌یدسادق جێبه‌جێ بكات و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش داوا له‌ كۆمپانیاكان كراوه‌ به‌شدارى وه‌رگرتنى پڕۆژه‌كان بكه‌ن.

هه‌ردوو به‌ڵگه‌نامه‌كه‌ له‌لایه‌ن كاوه‌ عه‌لى جێگرى پێشووى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ و په‌رله‌مانتارى ئێستاى هه‌رێم بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌ى یه‌كه‌م، پڕۆژەی کۆنکریتی ناوچەی پیشەسازی هەڵەبجە كه‌ بڕى خه‌ملێندراوى بودجه‌كه‌ 869 ملیۆن و 560 هه‌زار دیناره‌، لەسەر بودجەی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی عێراق جێبەجێ دەكرێت.

به‌ڵگه‌نامه‌ى دووه‌میش، پڕۆژەی کۆنکریتی گەڕەکی بەرکێو لە سه‌یدسادق كه‌ بڕى خه‌ملێندراوى بودجه‌كه‌ 869 ملیۆن و 325 هه‌زار دیناره‌، لەسەر بودجەی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی عێراق جێبەجێ دەكرێت.

به‌پێی ئه‌و بانگه‌وازه‌ى بۆ كۆمپانیاكان كراوه‌، رۆژى 12.3.2025 كه‌مكردنه‌وه‌كه‌ بۆ ئه‌و دوو پڕۆژه‌یه‌ ئه‌نجام ده‌درێت و پێویسته‌ هه‌ر كۆمپانیایه‌كى به‌شدار بووش رێژه‌ى 2%ـى پاره‌ى خه‌ملێندراوى پڕۆژه‌كان بده‌ن.

ده‌روازه‌كه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ ته‌واوبووندا و بودج...

ده‌روازه‌كه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ ته‌واوبووندا و بودجه‌كه‌ى گه‌یشته‌ نزیکەی دوو ملیار دینار

شاره‌وانیى هه‌ڵه‌بجه‌: بۆ جێبه‌جێكردنى چه‌ند پڕۆژه...

شاره‌وانیى هه‌ڵه‌بجه‌: بۆ جێبه‌جێكردنى چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك ده‌ستى ده‌ستیمان پێده‌كرێت

   پەیکەری شووتی لە قەزای سەیدسادق دانرا و داوا دەكرێت ...

  پەیکەری شووتی لە قەزای سەیدسادق دانرا و داوا دەكرێت بپارێزرێت