نرخی نەوت بەرەو بەرزبوونەوەیە
75 دۆلارە
نرخی نەوت روو لە دابەزینە
964+
توانا نەقی
نرخی نەوت چەند رۆژێکە هەر بەرەو دابەزین دەچێت و لە دوێنێشەوە نرخەکەی تا رادەیەک جێگیرە و لە خوار 76 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بۆ پێنجشەممە 20.2.2025، لە کاتى کردنەوەى بازاڕى جیهانى نەوت، نرخى هەر بەرمیلێک نەوتى برێنت بە 75 دۆلار و 74 سەنت دیاری کراوە لە چاو دوێنێدا کردنەوەی بازاڕەکاندا 0.30% دابەزیوە.
هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیش بە 71 دۆلار و 81 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت، بەهەمانشێوەى برێنت 0.36% دابەزیوە.
لە سەرەتاى ساڵى نوێ و سەروبەندی دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و نرخی هەر بەرمیلێک، لە 85 دۆلار نزیک بووەوە، بەڵام دواتر هاتەوە خوار 75 دۆلار و وا چەند رۆژێکە رووى لەبەرزییە.