لە گەرمیان

بە دوو تەنییەک دارەوە دەستگیر کرا و رەوانەی دادگا کرا

964+

شۆڕش قادری

لە گەرمیان کەسێک بە دوو تەنییەک داری بڕاوەوە دەستگیر کرا و بۆ لێپێچینەوە رەوانەی دادگا کرا.

موقەدەم هاشم عەلی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستانی گەرمیان بە 964ـی وت، “لەلایەن بازگەی ئاسایشی بەردەسورەوە کەسێک دەستگیر کراوە کە یەک بارهەڵگر لە جۆری دوو تەنی، داری بڕاوە پێبووە  و رادەستی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی کەلار کراوە”.

“ئەو هاوڵاتییە خەڵکی سەرقەڵایە و بەشێک لەو دارانەی لە چەمی برایم خان و سەرقەڵا کۆکردووەتەوە”، هاشم عەلی وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرپێچیکارەکە رەوانەی دادگا کراوە، بەبڕیاڕی دادوەر پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و لە لێکۆڵینەوەدایە.

لە گەرمیان دار بەڕوویەک رواوە

لە گەرمیان دار بەڕوویەک رواوە