"مەترسی لەسەر تەندروستیمان دروستکردووە"

لەبری پارک و سەوزایی، زبڵ و خۆڵ و خاشاک لەبەردەم قوتابخانەیەکی هەولێر کەڵەکە بووە

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

لەبری پارک و سەوزایی، زبڵ و خۆڵ و خاشاکێکی زۆر لەبەردەم قوتابخانەی شەونمی بنەڕەتی لە گەڕەکی 94ـی باداوای هەولێر کۆبووەتەوە، ئەوەش قوتابیان و هاوڵاتیانی گەڕەکەکەی هەراسان کردووە.

بەقسەی دانیشتووانی گەڕەکە، شارەوانی ناوبەناو زبڵەکان هەڵدەداتەوە و بەتەواوەتی لایان نابات، بۆیە رۆژ بەڕۆژ زیاتر دەبێت و ئێستاش وەک تەپۆڵکەیەکی لێهاتووە و مەترسی لەسەر تەندروستیان دروست کردووە.

حاجی محەمەد خاوەنی شۆفڵە، لە شوێنەکە بە 964ـی وت، “شۆفڵمان هەیە و رۆژانە لەم شوێنە دەوەستین و کار دەکەین، ئەگەر لایەنی بەرپرس زبڵەکان هەمووی کۆبکاتەوە و سیاجی بۆ دابنێت، ئێمەش هاوکار دەبین لە پاکردنەوەی شوێنەکە، بەڵام بەو جۆرە هیچ سوودی نابێت”.

سەبارەت بەو بابەتە 964 پەیوەندی کرد بە نیاز ساڵح بەڕێوبەری شارەوانی چوار، ئەو وتی، “بەر لە دوو رۆژ کۆمپانیای پاککردنەوە، شوێنەکەیان پاک کردووەتەوە و بەردەوامیش دەبن، بەڵام پێڕاناگەن، چونکە دانیشتووانی گەڕەکەکە بەردەوام زبڵ لە شوێنەکە فڕێ دەدەن و کەڵەکەی دەکەن”.

باسی لەوەشکرد، خۆیان بە بەرپرسیار دەزانن و هەمووکات لە هەوڵدان بۆ پاکڕاگرتنی گەڕەکەکان، بەڵام با هاوڵاتیانیش لایەنی هۆشیاریان زیاتر بێت و هاوکاربن لە پاکڕاگرتنی ژینگە.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

لە رۆژێکدا زیاتر لە 60 تۆن زبڵ لە هەولێر کۆکرایەوە

لە رۆژێکدا زیاتر لە 60 تۆن زبڵ لە هەولێر کۆکرایەوە

زبڵ و خاشاكی هەولێر دەكرێتە داتا و ئامار و توێژینەوەی ل...

زبڵ و خاشاكی هەولێر دەكرێتە داتا و ئامار و توێژینەوەی لەسەر دەكرێت