نرخی نەوت کەمێکی تر دابەزی
لەبن 76 دۆلارە
نرخى نەوت هەر بەرەو بەرزبوونەوەیە
964+
وریا فەتاح
دواى دابەزینە بەردەوامەکانى دوو هەفتەى رابردووى، سێ رۆژى لەسەریەکە نرخى نەوت بەرەو بەرزبوونەوە دەچێت و لەبن 76 دۆلارە.
بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە 19.2.2025، لە کاتى کردنەوەى بازاڕى جیهانى نەوت، نرخى هەر بەرمیلێک نەوتى برێنت بە 75 دۆلار و 97 سەنت دیاری کراوە و رووی لە بەرزییە.
هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیش بە 72 دۆلار مامەڵەى پێوە دەکرێت، بەهەمانشێوەى برێنت بەرز بووەتەوە.
لە سەرەتاى ساڵى نوێ و سەروبەندی دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و نرخی هەر بەرمیلێک، لە 85 دۆلار نزیک بووەوە، بەڵام دواتر هاتەوە خوار 75 دۆلار و وا چەند رۆژێکە رووى لەبەرزییە.