چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی وا دەڵێت

پارە مەدەن بەو کەسانەی بەناوی خێرخوازەوە پارە کۆدەکەنەوە

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

لەگەڵ نزیکبوونەوە لە مانگی رەمەزان چەندین کەس لە ژێر ناوی خێرخواز دەردەکەون، بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانیش دەڵێت، راست ناکەن و گەر خێر دەکەن سەردانمان بکەن.

ژیلوان عادل، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی بە 964ـی وت، چەندین کەس لە ژێر ناوی خێرخواز پەیدابوون و پارە لە هاوڵاتیان کۆدەکەنەوە بۆ هاوکاری هەژاران، بەڵام هەندێکیان راست ناکەن و بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکاریدەهێنن.

وتیشی، هەر کەسێک دەیەوێت هاوکاری کەسانی کەمدەرامەت بکات، سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی بکات و چەندین کەسی کەمئەندام و کەم دەرامەت ناویان تۆمار کراوە و دەتوانن هاوکاری ئەوان بکەن.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

بەناوی خێرخوازییەوە فێڵیان لە بەساڵاچووان دەکرد و پار...

بەناوی خێرخوازییەوە فێڵیان لە بەساڵاچووان دەکرد و پارەیان لێوەردەگرتن؛ دەستگیرکران