دیمهنێكی بارانبارین لە سنوورى قهرهداغ - وێنه: ئەرشیفی 964
پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە
بارانبارین لە ناوچەکانی کوردستان دەستپێدەکاتەوە
شۆڕش قادری
ئەمڕۆ کەشەکە جێگیرە و پلەی گەرما کەمێك بەرزدەبێتەوە، بەڵام لە سبەی شەوەوە بارانبارین لە ناوچەکانی کوردستان دەستپێدەکاتەوە.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ سێشەممە 18.2.2025 ئاسمان ساماڵ دەبێت بە گشتیی و پلەی گەرماش کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
بۆ سبەی چوارشەممەش، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەکاتەکانی بەیانى تا نیوەڕۆ، لە ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و لە کاتەکانى درەنگانى شەودا شەپۆلێکى بارانبارین روو لەناوچەکەمان دەکات.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 16 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 12 پلەى سیلیزى
دهۆک: 16 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 18 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 16 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 11 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 6 پلەى سیلیزى
سۆران: 13 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 18 پلەی سیلیزی