گرافیک؛ 964+
به‌م شه‌وه له رانیه روویداوه
پێكدادانى دوو ماتۆر برینداربوون و گیانله‌ده‌ستدانى لێكه‌وته‌وه
محه‌مه‌د عه‌لى – راپه‌ڕین
له رانیه رووداوێكی هاتوچۆ گیانله‌ده‌ستدانى كه‌سێک و برینداربوونى دوو كه‌سی دیكه‌ى لێكه‌وته‌وه، هاتوچۆى راپه‌ڕینیش ده‌ڵێت رووداوه‌كه پێكدادانى دوو ماتۆڕ بووه.
عەلی ئیسماعیل، وته‌بێژى هاتوچۆى ئیداره‌ى راپه‌ڕین بە 964ـی راگه‌یاند، ئەمشەو کاتژمێر 11:00 رووداوه‌كه لە نزیک نەخۆشخانەی منداڵبوونى رانیه روویداوه و ئه‌و دوو ماتۆڕه‌ى پێكیانداداوه هه‌ردووكیان بێ سه‌ره‌تان.
وتیشی “یەکێک له ماتۆڕسواره‌كان گیانی لەدەستداوە و له ماتۆڕەکەی دووه‌میش دوو كه‌س بریندارن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، تا ئێستا نازاندرێت ئه‌وانه‌ى له‌ناو رووداوه‌كه بریندارن و ئەوەی گیانى له‌ده‌ستداوه خه‌ڵكى رانیه‌ن یان ده‌ره‌وه‌ى رانیه، به‌ڵام ده‌ڵێت “هەرسێکیان لە رەگەزی نێرن و تەمەنیشیان لە نێوان 20 بۆ 25 ساڵیدایه”.
به‌قسەى وته‌بێژى هاتوچۆ، ئەوەی گیانی لەدەستداوە، لەگەڵ بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی رانیە کراون، لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن