لەفە فرۆشەکەی تێدایە

ئەو هەشت تیکتۆکچییەی ئاسایش دەستگیری کردن کێن؟

964+

ژووری هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی هەشت تیکتۆکچی راگەیاند، دوانیان ئەوانە بوون کە چەند شەوێک لەمەوبەر لەلایڤی تیکتۆک جنێویان بەیەکدا، یەکێکیان لای خەڵک بە ”لەفەفرۆش” ناسراوە و ئەویتریش تیکتۆکچییەکی جنێوفرۆشە.

ئەمڕۆ دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند هەشت تۆمەتباریان دەستگیرکردووە بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

لە راگەیەندراوەکەی ئاسایشدا هاتووە، ”بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی بڵاوکراوە نەشیاوەکان، بە بڕیاری بەڕێز داواکاری گشتی ( 8 ) تۆمەتباری خراپ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی دەستگیرکرد، تۆمەتباران لە رێگەی گرتە ڤیدیۆیی و لایڤەکانیان بابەتی نەشیاویان بڵاوکردووەتەوە و کاریگەری نەرێنییان لەسەر تاک و خێزانەکان هەبووە”.

راگەیەندراوەکەی ئاسایش هیچ ئاماژەیەکی تێدا نییە بەوەی ئەو کەسانە کێن، 964 پەیوەندیکردن بە بەشی راگەیاندنی ئاسایشەوە، بەڵام ئەوان وتیان جگە لە راگەیەندراوە فەرمییەکە هیچمان نییە.

964  زانیویەتی دوانیان ئەو کەسانەن کە چەند شەوێک لەمەربەر لەسەر لایڤی تیکتۆک جنێو نەما بە یەکتری نەڵێن، یەکێکیان لەفە فرۆشێکی بەناوبانگە، پێشتر بە هۆی گۆرانییەک و کاتی هەڵبژاردنەکانیش بەهۆی لەفەکانیەوە خەڵک ناسیان، ئەویتریان تیکتۆکچییەکە بە ناوی (مام ل….).

ئەم دووانە لە لایڤی تیکتۆک کەوتنە گیانی یەکتری و هەرچی بە دەمیاندا هات بەیەکیان وت، تا کار گەیشتە ئەوەی یەکێکیان ئەندامی نێرینەی بۆ ئەوەیتر دەربهێنێت.

ئەم لایڤە و چەند لایڤێکی تر خەڵکیان زۆر ناڕەحەت کردبوو، بۆیە ئاسایش هەڵمەتێکی دەست پێکرد و هەشتیانی پێکەوە گرت.

تا چەند تیکتۆکچی و ڤلۆگەری کورد دەستی لە کاری خێرخوازی�...

تا چەند تیکتۆکچی و ڤلۆگەری کورد دەستی لە کاری خێرخوازیدا هەیە؟