هه‌ینیان پشوویانه و شه‌ممانیش ده‌چنه گه‌شتكردن
له هه‌ولێر خانمانى خانه‌نشین یادى دوو ساڵه‌ى دامه‌زراندنى سه‌نته‌ره‌كه‌یان كرده‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له هه‌ولێر ماوه‌ى دوو ساڵه سه‌نته‌رێكی تایبه‌ت به خانمانى خانه‌نشین كراوه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ ساڵیادی دامه‌زراندنى بوو و ژماره‌یه‌كی زۆریان له باغى شار ئاماده بوون یاده‌كه‌یان كرده‌وه.
زیاتر له 500 ئه‌ندامیان هه‌یه و ده‌سته‌یەكی كارگێڕی سه‌نته‌ره‌كه به‌ڕێوه‌ده‌بات.
شێرزاد ره‌سوڵ، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانى مۆزه‌خانه‌ى په‌روره‌ده‌یی هه‌ولێر به 964ـى راگه‌یاند، شوێنى سه‌نته‌رى خانه‌نشینى خانمان له‌ناو باغى شاری هه‌ولێره و له‌گه‌ڵ پیاوانى خانه‌نشین جیاكراونه‌ته‌وه.
وتیشی، “هه‌فتانه پێنج رۆژ ئه‌م خانمانه سه‌ردانى سه‌نته‌ره‌كه‌یان ده‌كه‌ن بۆ كات به‌سه‌ربردن و هه‌موو رۆژانى هه‌ینى پشوویانه و رۆژانى شه‌ممه‌ش ده‌چنه ده‌ره‌وه‌ى شار بۆ گه‌شتكردن”.
له ماوه‌ى دوو ساڵى دامه‌زراندنیدا 550 مامۆستاى خانه‌نشین فۆڕمی ئه‌ندامبوونیان له سه‌نته‌ره‌كە پڕكردووه‌ته‌وه، بوونە ئه‌ندامیش له‌و سه‌نته‌ره بۆ مامۆستایانى دیكه كه خانه‌نشین ده‌كرێن، كراوه‌ته‌وه.