کاری تێدا دەکرێت

سایدی تونێلی پێشڕەو بەرەو شەقامی هەواری شار داخرا

ژووری هەواڵ

لە ئەمڕۆ دووشەممەوە، هەردوو سایدی شەقامی تونێلی پێشڕەو و شەقامی هەواری شار لە شاری سلێمانی بەربەستکرا و رێگە با هاتوچۆی ئۆتۆمبێل نادرێت.

هاتوچۆی قەزای شارباژێڕ رایگەیاند، بەمەبەستی کارکردن لە شەقامی تونێلی پێشڕەو بەرەو شەقامی هەواری شار لە ئەمڕۆ دووشەممەوە هەردوو سایدەکە بەربەستکرا.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەربەستکردنەکە لە فولکەی بەردەم بەرزاییەکانی سلێمانی بۆ تونێلی پێشڕەو و بە ئاڕاستەی رۆیشتن و هاتن دەبێت.

داوایشیکرد، تا تەواوکردنی پرۆژەکە و کردنەوەی شەقامەکە شەقامی دەباشان وەک رێگای جێگرەوە بەکاربهێنرێت.