بارهەڵگرێک زیاد لە قەبارەى پێویست بارى بارکردووە
دوو تۆن 200 هەزارە
سزاى بارى زیادەى بارهەڵگرەکان تۆنێک 50 هەزارە
964+
وریا فەتاح
لێپرسراوى وێستگەکانى کێش لە سلێمانى رایدەگەیەنێت، هەر بارهەڵگرێک بارى زیادە هەڵبگرێت بۆ تۆنێک 50 هەزار دینار پێبژاردنى پێدەکرێت و بۆ دوو تۆن 200 هەزار دینار.
فەرەیدون عومەر،لێپرسراوی وێستگهكانی كێش لهسلێمانی، بە رادیۆی هاتوچۆدا رایگهیاند، ههرئۆتۆمبێلێكی بارههڵگر باری زیادی باركردبێت سزا دهدرێت.
روونیشى کردووەتەوە، یەک تۆن بارى زیادە 50 هەزار دینار پێبژاردنەکەیەتى و دوو تۆن 200 هەزار دینار.
“ئەگەر ئۆتۆمبێلێکى بارهەڵگر زیاتر لە دوو تۆن بارى زیادەى بارکردبێت ئهوا بارهكهی پێدادهگیرێت و له چوار تۆنهوه سزاكهی دهبێته 600 هەزار دینالا”، فەرەیدون عومەر واى وت.
ئاشکراشى کردووە هەر ئۆتۆمبێلێکى بارهەڵگر لە وێشتگەکانى کێش هەڵبێت، بەبڕى 250 بۆ 400 هەزار دینار، سزا دەدرێت.