5600 مەتر دووجایە

شارەوانیی هەڵەبجە بەنزینخانەیەک بەکرێدەدات

964+

ژووری هەواڵ

سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە موڵکێکی خۆی دەدات بەکرێ و بۆئەو مەبەستە بەدوای کرێچییەکدا دەگەڕێت بۆئەوەی بیکات بە بەنزینخانە.

ئەمڕۆ دووشەممە 17.2.2025، سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، موڵکێکی بە روبەری پێنج هەزار و 600 مەتر دووجا بەکرێ دەدات بۆ بەنزینخانە.

هەرکەسێک دەیەوێت ئەو موڵکە بەکرێ بگرێت، دەتوانێت سبەی سێشەممە 18.2.2025 سەردانی شارەوانی بکات و بە بڕی 20٪ لە نرخی خەمڵێندراو پارە لەگەڵ خۆیدا ببات کە حەوت ملیۆن و 840 هەزار دینارە.

خوازیار نابێت قەرزداری شارەوانیی هەڵەبجە بێت و پێویستە مۆڵەتی دانانی بەنزینخانەی هەبێت، ماوەی بەکرێدانەکەش دوو ساڵە.

شارەوانی هەڵەبجە سیاجی لەسەر دوو موڵکی شارەوانییەکەی ...

شارەوانی هەڵەبجە سیاجی لەسەر دوو موڵکی شارەوانییەکەی تێکدا