ئەو پرتەقاڵ و لالەنگییەی لە كەلار دەستیبەسەردا گیرا و لەناوبرا
عەلوەی كەلار
بارهەڵگرێک پرتەقاڵ و لالەنگیی خراپبوو لەناوبرا
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
لە كەلار بارهەڵگرێك پرتەقاڵ و لالەنگیی خراپبوو دەستی بەسەردا گیرا و لەناوبرا، كە لە باشووری عێراقەوە هاتبوو.
کۆنتڕۆڵی جۆری عەلوەی کەلار رایگەیاند، ئەمڕۆ یەكشەممە 16.2.2025 لەگەڵ لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی قەزای كەلار، رێگرییان كردووە بارهەڵگرێكی گەورەی پڕ لە پرتەقاڵ و لالەنگی داخلی عەلوەی كەلار ببێت و بگاتە بازاڕەكان، دوای ئەوەی لە تاقیگەکەیان پشکنینیان بۆ ئەنجام داوە و دەركەوتووە خراپ بووە و شیاوی خواردن نەبوون، بەڵكو زیانیشیان بۆ تەندروستی هاوڵاتیان هەبووە.
هەروەها ئاماژەیان بەوەش كردووە، تەواوی پرتەقاڵ و لالەنگییەكە لەناوبراوە.
کۆنتڕۆڵی جۆری عەلوەی کەلار، پێشتر بە 964یان راگەیاندبوو، 24 كاتژمێر کار دەکەن لە پێناو تەندروستی و سەلامەتی هاوڵاتیان و پشکنینی بەردەوام بۆ هەموو ئەو سەوزە و میوانە دەكەن، كە دەگەنە عەلوەی كەلار.