رووداوی هاتوچۆ بووە

لەناو عەلوەی کەلار سێ کەس بریندار بوون

964+

پێشەوا محەمەد

لەناو عەلوەی کەلار بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە سێ کەس بریندار بوون و گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.

هاتوچۆی گەرمیان کەمێک بەرلەئێستا بڵاوی کردووەتەوە، رووداوەکە سەرلەبەیانیی ئەمرۆ چوارشەممە 25.10.2023 روویداوە.

بە پێی زانیارییەکانی هاتوچۆی گەرمیان، ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب خۆی بە ماتۆڕسکیلێکی سێ تایەدا دەکێشێت و لەوکاتەشدا ئەو سێ کەسەی بریندار بوون بە تەنیشت ماتۆڕسکیلەوە وەستاون.

ئاماژە بەوەش کراوە، دوو لە بریندارەکان تەمەنیان 31 ساڵە و ئەوەی تریشیان 28 ساڵە و رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

هاتوچۆی گەرمیان: ئاگاتان لە تایەی ئۆتۆمبێلەکانتان بێت

هاتوچۆی گەرمیان: ئاگاتان لە تایەی ئۆتۆمبێلەکانتان بێت