بەرەو ئاشتی لە توركیا

شاندی ئیمرالی قەڵای هەولێریان بەسەركردەوە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

شاندی ئیمرالی لە هەولێر، قەڵا و چەند شوێنێكی دیكەی كولتوورییان بەسەر كردەوە.

شاندەكە ئەمڕۆ یەكشەممە 16.2.2025 سەردانی قەڵای هەولێریان كرد و چەند شوێنێكى كو‌لتوورى و مێژووییان له‌سه‌ر قه‌ڵا به‌سه‌ركرده‌وه‌.

لەسەر قەڵا، شاندەكە لە لایەن پارێزگارى هەولێر ئومێد خۆشناو پێشوازی كران و بەیەكەوە ناو قەڵا گەڕان، دواتر چەند شوێنێكی دیكەی كولتوورییان لە هەولێر بەسەركردەوە.

شاندی ئیمرالی بە سەرۆکایەتی پەروین بوڵدانی پەرلەمانتاری دەم پارتییە و پێكهاتووە لە سری سورەیا ئۆندەر، بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، گوڵجان کاچماز ساییغیت، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە وان، محەمەد کاماچ، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە ئامەد، کەسکین بایندر، هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتەکان (بەدەپە) و شاندێک لە پارێزەرانی ئۆجەلان.

شاندی ئیمرالی ئێوارەی دوێنێ شەممە گەیشتنە هەولێر و ئەمڕۆش كۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی هەبوو بە مەبەستی پێشخستنی پرۆسەی ئاشتی لە توركیا و باكووری كوردستان، كە ماوەیەكە بە چڕی دەستیپێكردووە.

ئه‌م هه‌فته‌یه‌ شاندى ئیمرالی سه‌ردانى هه‌رێمی كور...

ئه‌م هه‌فته‌یه‌ شاندى ئیمرالی سه‌ردانى هه‌رێمی كوردستان ده‌كات