شه‌ش لایه‌نى ئه‌منى به‌شدارن
له كۆیه پلانێكی ئه‌منى تووند بۆ نه‌هێشتنى “دیارده ناشارستانییه‌كان” به‌ڕێوەده‌چێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له كۆیه پلانێكی ئه‌منى تووند بۆ نه‌هێشتنى “دیارده ناشارستانییه‌كان” به‌ڕێوەده‌چێت و قایمقامیش ده‌ڵێت، ده‌یانه‌وێت ئه‌م دیاردانه بنبڕ بكه‌ن و داواش له هاوڵاتیان ده‌كات هاوكارى هێزه‌كان بن.
شه‌ش لایه‌نى ئه‌منى له پلانه‌كه به‌شدارن، له‌وانه‌ش دژەتیرۆر، كۆماندۆ، ئاسایش، بەرگری فریاكەوتن، پۆلیسی ناوخۆ، پۆلیسی هاتوچۆ.
تارق حەیدەری، قایمقامی قەزای کۆیە له ڤیدیۆیه‌كدا كه له فه‌یسبووكى قایمقامییه‌ت بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به رێكخستنه‌وه‌ى ئه‌منییه‌تى ناو شار ده‌ده‌ن بۆ بنبڕ‌كردنى دیارده ناشارستانییه‌كانى وه‌كو چه‌كى بێ مۆڵه‌ت، ئۆتۆمبێلى جام ڕه‌ش و ئۆتۆمبێله بێسه‌ره‌تاكان.
ده‌شڵێت “ئه‌م پرۆسه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت و داواش له هاوڵاتیانى كۆیه ده‌كه‌م هاوكارى هێزه ئه‌منییه‌كان بكه‌ن و له هه‌ر شوێنێكیش دیارده‌یه‌كی ناشارستانیتان بینى هێزه‌كان ئاگادار بكه‌نه‌وه”.