لە هەولێر

پاسێکی قوتابیان تووشی رووداوی هاتوچۆ بووە و بریندار و گیان لەدەستدان هەیە

964+

ژووری هەواڵ

بە پێی زانیاریەکانی پەیامنێری 964 لە هەولێر پاسێکی قوتابیان تووشی رووداوی هاتوچۆ بووە و بریندار و گیان لەدەستدان هەیە.

پزیشکی دادی هەولێر بە 964ـی وت، هیچ زانیارییەکیان لە سەر رووداوەکە نییە تا ئیستا تەنیا کەسێک بەهۆی رووداوەکەوە گیانی لەدەستداوە و ئێستا تەرمەکەی لە پزیشکی دادە.

هێمن ئەمین وتەبێژی هاتوچۆووی هەولێر بە 964ـی وت، تا ئێستا هەر ئەوەندە دەزانن کە رووداوی هاتوچۆکە لەسەر جوتسایدی لاوان بووە و تیمەکانیان دەرچوون بۆ شوێنی رووداوەکە.

پەیامنێری 964 زانیاری ئەوەی وەرگرتووە ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە هەر قوتابیە و تەمەنی 18 ساڵەو لە ئۆتۆمبێلێکی تایبەت بووە کە لەگەڵ پاسەکە پێکیانداداوە.