"35 کەسیان گەورە بازرگانن"

261 تۆمەتباری ماددەی هۆشبەر لە هەولێر و دهۆک دەستگیر کراون

964+

دەشتی عارف – هەولێر

ئەمساڵ 261 تۆمەتباری ماددەی هۆشبەر لە سنوری هەولێر و دهۆک دەستگیر کراون کە 35 کەسیان گەورە بازرگانی ئەو ماددانەن.

ئەرکان عومەر بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەر بە 964ـی وت، “لە سەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا 261 تۆمەتباری ماددەی هۆشبەرمان لە هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک دەستگیر کردووە، لەناویشیاندا 35 گەورە بازرگانی ئەو ماددانەیان تێدایە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەر لەو ماوەیەدا دەستیان بەسەر 51 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گرتووە کە دوو کیلۆی لە جۆری هێرۆئین و 79 کیلۆشی لە جۆری کریستاڵە.

ئەرکان عومەر وتیشی، لە ژمارەیەک لەو چالاکیانەی کە دژ بە بازرگانان و بەکارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەکان ئەنجامیان داون، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی بازگەکان هاوکاریان بوون.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

زیاتر لە 25 کیلۆ ماددەی هۆشبەر لەناو هەولێر دەستی بەسەر...

زیاتر لە 25 کیلۆ ماددەی هۆشبەر لەناو هەولێر دەستی بەسەرداگیرا

208 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر دەستیبەسەردا گیرا

208 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر دەستیبەسەردا گیرا