دیمەنی نۆژەنکردنەوەی دوکانەکانی قەیسەری.وێنە.سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر
نۆژەنکردنەوەی بەردەوامە
پێش جەژنی رەمەزان کاسبکاران دەگەڕێنەوە بازاڕی قەیسەری
964+
توانا نەقی
هێشتا نۆژەنکردنەوەی تەواوەتی دوکانە سووتاوەکانی بازاڕی قەیسەری هەولێر تەواو نەبووە بۆیە شارەوانی هەوڵەکانی چرکردووەتەوە تاوەکو پێش جەژنی رەمەزان تەواو ببێت و کاسبکاران بگەڕێنەوە شوێنەکانیان.
بەشی شوێنەوار بەردەوامە و بەشێک لە دوکاندار و خاوەن کارەکان گەڕاونەتەوە سەر ئیش و کارەکانیان و هەروەها پێشبینی دەکرێت بەر لە جەژنی رەمەزانی پیرۆز زۆرترین کاسبکاری دیکەی بازاڕەکە بگەڕێنەوە.
کارزان عەبدولهادی سەرۆکی شارەوانی هەولێر بە 964ـی وت، پێیان راگەیاندوون پەلە بکرێت بۆ ئەوەی بەزووترین کات کاسبکارانی بازاڕەکە بەر لە جەژنی رەمەزان لە ئیش و کارەکانیان دەست بەکار بن و جارێکی دیکە درێژە بە کارو کاسبی ئاسایی خۆیان بدەنەوە
لە کۆی 227 دوکانی بازاڕی قەیسەری هەولێر دوای سووتانی کاری نۆ ژەنکردنەوە بۆ 105 دانەیان تەواو بووە و ئەوانی دیکەشی لە قۆناغی کۆتاییدایە.
تێچووی نۆژەنکردنەوەی سەرجەم دوکانەکان پێنج ملیار و 300 ملیۆن دیناری بۆ تەرخانکراوە.
شەوی 5.5.2024 ئاگرێکی گەورە لە بەشێکی بازاڕی قەسەری هەولێر کەوتووە و بەهۆیەوە 227 دوکان و حەوت کۆگا سووتان.