"هەست بە ئارامی دەکەم"
سەیدسادقییەکان بەگوڵ پێشوازیان لە مانگرتووەکەیان کرد
بڕوا مەجید – شارەزوور
سەیدسادقییەکان بەگوڵ پێشوازیان لە نوێنەرە مانگرتووەکەیان کرد کەلەگەڵ 12 مامۆستا و فەرمانبەری دیکەی سلێمانی بۆ ماوەی 15 رۆژ مانیان لە خواردن گرت.
مامۆستا عەتا ئەحمەد یەکێک بوو لەو مانگرتووانەی کە لەبەردەم نوسینگەی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سلێمانی مانیان لە خواردن گرت، دوای گەڕانەوەی بۆ زێدی خۆی بە 964ـی وت، “زۆر دڵخۆشم کە ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانی سەیدسادق هاتوونەتە پێشوازیم و هەست بە ئارامی دەکەم”.
ئاماژەی بەوەشکرد، جەدوەلێکی خۆراکییان لەلایەن پزیشکەکانەوە پێدراوە و هیواخوازە لە داهاتوویەکی نزیکدا بگەڕێنەوە سەر ژیانی ئاسایی خۆیان.
رۆژی سێشەممە 11.2.2025، 13 مامۆستا و فەرمانبەری سلێمانی دوای 15 رۆژ، مانگرتنەکەیان شکاند و رەوانەی نەخۆشخانە کران، دوای پێنج رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە گەڕێندرانەوە ناو کەسوکاری خۆیان.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری