لەخوار 75 دۆلارە

نرخى نەوت بەردەوامە لە دابەزین

وریا فەتاح

ماوەى یەک دوو هەفتەیە نرخى نەوت ناجێگیرە، بەڵام ئەم چەند رۆژەى دوایى مەیلى بەرەو دابەزینە و هەر رۆژە و شتێکى لێ دەبێتەوە.

بۆ ئەمڕۆ شەممە کە کۆتا رۆژى هەفتەى بازاڕى نەوتە، لە کاتى کردنەوەى بازاڕى جیهانى نەوت، نرخى هەر بەرمیلێک نەوتى برێنت بە 74 دۆلار و 74 سەنت دیاری کراوە و بەراورد بە ئێوارەی دوێنێ بەڕێژەى 0.28٪ دابەزیوە.

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیش بە 70 دۆلار  و 74 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و نرخەکەی 0.55٪ دابەزیوە.

لەسەرەتاى ساڵى نوێ و سەروبەندی دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و نرخی هەر بەرمیلێک، لە 85 دۆلار نزیک بووەوە، بەڵام سەرەتای ئەم مانگە رووی لە دابەزین کردەوە.

ساڵى پار لە رۆژێکى وەک ئەمڕۆدا، نرخى بەرمیلێک نەوتى برێنت بە 82 دۆلار بووە.