پزیشکی داد لێی دەکۆڵنەوە
تەرمی پیاوێک لەسەر شەقامێکی هەولێر دۆزرایەوە
964+
دەشتی عارف ـ هەولێر
بەیانی ئەمڕۆ هەینی 14.2.2025 و نزیک کاتژمێر 10:00، لە سیمی خاتووناوای هەولێر، تەرمی پیاوێک بەمردوویی لەسەر شەقام دۆزرایەوە.
دواتر بۆ توێکاری رەوانەی داد پزیشکی هەولێر کرا.
لەوێ دەست بە توێکاری کرا و زانیاری سەرەتایی لەبارەیەوە ئاشکرابووە، بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی لە پزیشکی داد دراون بە 964، پیاوەکە هیچ شوێنەوارێک برین و زەبر بەجەستەیەوە نەبووە، بەڵکو لە کاتی رۆیشتنی لەسەر شۆستەی شەقامەکە دڵی لە لێدان کەوتووە، پزیشکی داد بۆ دڵنیابوونەوەی زیاتر پشکنینیان بۆی کردووە و چاوەرێی دەرچوونی ئەنجامەکانن.
بە گوێرەی سۆراغی 964، ئەو پیاوەی گیانی لەدەستداوە، ناوی (م، ه) و تەمەنی 43 ساڵە و دانیشتووی شاری هەولێرە، خێزاندارە و خاوەنی پێنج منداڵە، هێشتا تەرمەکەی لە پزیشکی دادی هەولێرە و وابڕیارە دوای توێکاری، رادەستی خانەوادەکەی بکرێتەوە.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا