عێراق و چیک پێنج یاداشتیان واژۆ كرد

“نەوت بەرامبەر بە چەک”

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

بە چاودێریی سەرۆكی وەزیرانی عێراق و هاوتاكەی لە كۆماری چیک، عێراق و كۆماری چیک پێنج یاداشتی لەیەكگەیشتنیان واژۆ كرد، سەرۆك وەزیرانی عێراق دەڵێت، ئامادەن پێداویستییەكانی چیک لە نەوتی خاو دابین بكەین، سەرۆك وەزیرانی چیكی رایگەیاند، عێراق بۆ بەهێزكردنی توانا سەربازییەكانی پێویستی بە چەكی نوێ و سیستمی بەرگریی هەیە و ئەوان دەتوانن دابینی بكەن.

هەریەكە لە سەرۆكی وەزیرانی عێراق و پیتەر فیالای سەرۆك وەزیرانی چیک كۆنگرەی رۆژنامەوانییان ئەنجام دا و تێیدا سودانی رایگەیاند، عێراق ئامادەیە پێداویستییەكانی چیک لە نەوتی خام دابین بكات، ئاماژەی بەوەش دا، عێراق سامان سروشتیی زۆر و پێگەیەكی جوگرافیی بەهێزی هەیە، كە وادەكات بتوانێت گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیای هەموو وڵاتە پیشەسازی و بازرگانییەكان واژۆ بكات.

لای خۆیەوە سەرۆك وەزیرانی چیک رایگەیاند، عێراق بۆ بەهێزكردنی توانا بەرگری و سەربازییەكانی، پێویستی بە چەک و سیستمی بەرگریی پێشكەوتوو هەیە، هەروەها داوای لە كۆمپانیاكانی وڵاتەكەی كرد بەشداری لە “رێگەی گەشەپێدان، لە عێراق بكەن.

سەبارەت بەم یاداشتانەی واژۆ كران، نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق راگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە، كە 964 بینیویەتی و تێیدا ئاماژە بەوە كراوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 13.2.2025 لە پراگی پایتەختی چیک، بە چاودێریی سەرۆك وەزیرانی هەردوو وڵات، پێنج یاداشتی لەیەكگەیشتن لە چەند بوارێكی جیاوازدا واژۆ كران.

بە پێی راگەیاندراوەكە، یاداشتەكان لە بوارەكانی گواستنەوەی ئاسمانیی مەدەنی، نەوت و پیشەسازی و بازرگانی واژۆ كران، جگە لە یاداشتی نێوان یەكێتیی پیشەسازی و ژوورە بازرگانییەكانی نێوان هەردوولا.

سودانی داوا دەكات حكومەتی هەرێم و وەزارەتی نەوت دەستبە...

سودانی داوا دەكات حكومەتی هەرێم و وەزارەتی نەوت دەستبەكاربن