هێزەکانی هەواڵگریی عێراق. فۆتۆ: ئاژانسەکان
لە كەركوک
شۆفێری دوو وەزیر بووە و دەستگیر كرا
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
هەواڵگری سەربازیی عێراق رایگەیاند، كەسێكیان لە كەركوک دەستگیر كردووە، كە لە رێكخراوی تیرۆریستیی داع*ش*دا چەند كارێكی لە ئەستۆ بووە، لەوانە شۆفێری وەزیری پەروەردە و وەزیری كشتوكاڵی رێكخراوەكە.
سەرچاوەكە ئەمڕۆ پێنجشەممە 13.2.2025 لە راگەیاندراوێكدا، كە كۆپییەكی دەست 964 كەوتووە، ئاماژە بەوە دەكەن، لە ئۆپەراسیۆنێكدا داواكراوێكیان لە ناوچەی سەیادە سەر بە پارێزگای كەركوک دەستگیر كردووە، کە وەک شۆفێری وەزیری پەروەردە لە ناو داعش کاری کردووە، هەروەها چەند پۆستێکی دیكەی لە رێکخراوەکەدا هەبووە، لەوانە شۆفێری وەزیری كشتوكاڵ لە ناو رێكخراوەكە، بەرپرس لە فەرمانگەی سەربازی و چەکدار لە بازگەکان لە ویلایەتی كەركوکی داع*ش*.
هەواڵگری سەربازیی عێراق دەڵێت، داواكراوەكە بەپێی بڕگەکانی مادەی (4/ تیرۆر) دەستگیرکرا و رادەستی لایەنی پەیوەندیدار كرا.