لەژێر مەنجەڵى تیڤاڵ شاردبوویانەوە

ئاسایشى هەولێر دەستیگرت بەسەر یەک کیلۆ و نیو مادەى هۆشبەر

964+

وریا فەتاح

ئاسایشى هەولێر دەستگیرت بەسەر یەک کیلۆ و 500 گرام مادەى هۆشبەر کە لە ژێر تاوە و مەنجەڵى تیڤاڵ شاردبوویانەوە و بە رێگاى کۆمپانیایەکى گواستنەوە و گەیاندنەوە هێنراونەتە هەرێمى کوردستانەوە.

ئاسایشى هەولێر لە راگەیەنراوێکدا بڵاوى کردەوە،”دوای کۆکردنەوەی زانیاری و ئەنجامدانی بەدواداچون لە لایەن تیمەکانمانەوە و بەهەماهەنگی لەگەڵ (بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان) دەستمان گرت بەسەر بڕی یەک کیلۆ و 500 گرام مادەی هۆشبەر لە جۆری هێرۆین”.

وەک باسى دەکات، مادەکە لەلایەن باندێکی بازرگانیکردن بەمادە هۆشبەرەکان کە لەدەرەوەی هەرێمی کوردستانەوە، بەڕێگای کۆمپانیایەکی گەیاندن و گواستنەوە دەربازی هەرێمی کوردستان و شارى هەولێر بووە.

” ئەم ماددە هۆشبەرە بەشێوازێکی زۆر شارەزاو لێزانانە لە ژێرەوەی سێتێک مەنجەل و تاوەی تیڤاڵ حەشار درابوون و بە مادەیەکی رەق ڕوو پۆشکرا بوون ، بۆ ئەوەی ئاشکرا نەبێت و نە بینرێتەوە”، بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى هەولێر وا دەڵێت.

جەختیش لەوەکراوەتەوە کە رێکاری یاسایی بەرامبەر کۆمپانیا گەیاندنەکە گیراوەتەبەر و داخراوە.

دوو بازرگانى مادەى هۆشبەر بە حەوت کیلۆگرام مادەی مەریج...

دوو بازرگانى مادەى هۆشبەر بە حەوت کیلۆگرام مادەی مەریجوانەوە دەستگیرکران