لە وتاری هەینی

با سبەی باسی مەترسی دەرۆزەکردنی منداڵان بکرێت

964+

ژووری هەواڵ

بۆ بنبڕکردنی دیاردەی بەکارهێنانی منداڵانی خوار 18 ساڵ بۆ دەرۆزەکردن و کارکردن، چاودێری گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی سلێمانی هانا بۆ ئەوقافی شارەکە دەبات و داوای کردووە مامۆستایانی ئایینی لە رێگەی مزگەوتەکانەوە هۆشیاری بدەن لە مەترسیی دەرۆزەکردن بە منداڵان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 13.2.2025، هێمن ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتییەکە لەگەڵ ئەنجومەنی پاراستنی منداڵ سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافیان کرد و داوایان کرد، وتاری رۆژی هەینی تەرخانبکرێت بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵک کە منداڵ بۆ دەرۆزەکردن بەکارنەهێنن.

بەڕێوەبەرایەتییەکە داواشیکردووە، مامۆستایانی ئایینی باس لە مەترسییەکانی کارکردن بە منداڵی خوار تەمەن 18 ساڵ بکەن.

لە شەش مانگی سەرەتای ساڵی رابردوودا، لە سلێمانی 96 منداڵی ئیشکەر تۆمار کراون، چاودێریی گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی سلێمانی دەڵێت، کارکردنی ئەو منداڵانەیان کردووە بە کەیس و کاری بۆ دەکەن.

لە ساڵی 2023شـدا بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی سلێمانی، 550 منداڵی ئیشکەری لەسەر شەقامەکان دوورخستووەتەوە و کاری پێویستی بۆیان ئەنجامداون تا نەگەڕێنەوە سەر شەقامەکان.

96 منداڵی ئیشکەر لە سلێمانی تۆمار کراون

96 منداڵی ئیشکەر لە سلێمانی تۆمار کراون