بۆرسەی دۆلار لە کوردستان بە 149 هەزار کرایەوە

+964

فەرمان سادق

بۆرسەی دۆلار لە بازاڕەکانی دۆلار بە 149 هەزار کرایەوە و لە بەغداش بە 147.500 دینار.

کاتژمێر 9ـی بەیانی ئەمڕۆ، بازاڕی دراو لە هەولێر و سلێمانی بە هەڵکشانی بەهای دۆلار دەستیپێکرد و  بەهای هەر 100 دۆلارێک بە 149 هەزار دینارە، بەڵام لە بورسەی کەڕادە و کیفاح و زەیونە بەهای دۆلار بە 147.500 دینارە.

ئەو هەڵکشانەی دۆلار، لە کاتێکدایە شەوی رابردوو بەهای دۆلار بۆ 145 هەزار دینار دابەزی دوای ئەوەی بانکی ناوەندی عێراق و ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بڕیاریاندا لە ئەمڕۆوە چوارشەممە 8ـی شوبات، دۆلار بە 130 هەزار دابەشدەکەن.