لە فێستیڤاڵی خلیسکانێی سەر بەفری چۆمان
سەیارەیەکی سەر بەفر سەرنجی هەمووانی راکێشاوە
964+
ئاکام غەفور- سۆران
گەشتوگوزاری چۆمان سەیارەیەکی تایبەت بە سەر بەفریان لە دانیمارک هێناوە، کە ئۆتۆمبێلێکی کلاسیکە و دوو مانگ لە رێگا بووە تاکو گەیشتووەتە باڵەکایەتی، لەگەڵ گەیشتنی خەڵک دەوریان داوە و بووە بە جێی سەرنجی خەڵکی.
هەڵگورد محەمەد، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری چۆمان، بۆ 964ـی وتی، ئەو ئۆتۆمبێلە کلاسیکە و تایبەتە بە سەر بەفر، بۆ ماوەی 10 ساڵ لێرە دەمێنێتەوە”.
وتیشی، ئەم سەیارەیە ناتوانی لەسەر قیر و کۆنکریت و خۆڵ هاتووچۆی پێ بکەیت تەنها بۆ ناو بەفرە بۆیە لە کوێ چالاکی سەر بەفر هەبێت دەتوانین سودی لێ ببینین.
پێداچوونەوە: توانا نەقی