لە پێنجوێن

500جوت کۆتری هەردی بوون بە خاوەن هێلانەی خۆیان

964+

کامیار کەمال- پێنجوێن

بە دەستپێشخەری رێکخراوی ملەکەوە و سپۆنسەری پرۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون لە سەربانی فەرمانگەیەک هێلانە بۆ 500جوت کۆتری هەردی کرایەوە.

بەختیار عەلی، ئەندامی رێکخراوی ملەکەوە بە 964ـی راگەیاند، کۆتری هەردی لە بەشێكی زۆری باڵەخانەکانی پێنجوێن هەیە، بەڵام بەهۆی نەبوونی جێگای تایبەتەوە، تووشی لە ناوچوون بوون و ژمارەیان کەمی کردووە.

وتیشی، سەرۆکی یەکێک لە فەرمانگەکانی پێنجوێن پەیوەندی پێوەکردوون و داوای چارەسەری کێشەکەی لی کردوون، چونکە زیانی تەواو بە فەرمانگەکە و کۆترەکانیش گەیشتووە.

ئەوەشی خستەروو، پرۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون پارەی بۆ دابین کردوون و ئێستا لەسەربانی فەرمانگەکە هێلانەیان بۆ بۆ کۆترەکان دروستکردووە و جێگای 500جوت کۆتر هەیە، هەرچەندە ئێستا بەشێکی زۆری کۆترەکان دەچنە ئەویا، بەڵام رەنگە تا دەمەوبەهار بە تەواوی را نەیەن لەگەڵیدا.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

شارەوانیی پێنجوێن تابلۆ و پۆستەرە زیادەڕۆکان لادەبات

شارەوانیی پێنجوێن تابلۆ و پۆستەرە زیادەڕۆکان لادەبات