گرافیک؛ 964+
كارى دیزاینه‌رێكی كورده و له ناسڕییه دووباره كراوه‌ته‌وه
ده‌روازه‌كه‌ى هه‌ڵه‌بجه له ته‌واوبووندا و بودجه‌كه‌ى گه‌یشته نزیکەی دوو ملیار دینار
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پڕۆژه‌ى دروستكردنى ده‌روازه‌كه‌ى هه‌ڵه‌بجه له ته‌واوبووندا و بۆ پێش ساڵیادى كیمیابارانكردنى ئه‌م پارێزگایه ئاماده ده‌كرێت، جێگرى پێشووى ئه‌م پارێزگایه‌ش ده‌ڵێت، بودجه‌كه‌ى گه‌یشتووه‌ته نزیکەی دوو ملیار دینار.
پڕۆژه‌كه له‌لایه‌ن محه‌مه‌د شیاع سودانى سەرۆک وەزیرانی عێراق وه‌ك دیارییه‌ك بۆ هه‌ڵه‌بجه بودجه‌ى دروستكردنه‌كه‌ى بۆ ته‌رخانكراوه.
رۆژى 8.7.2024 پڕۆژه‌كه رادەستکردنی کۆمپانیای جێبه‌جێكار كرا و ماوەی 200 رۆژی رۆژمێری بۆ داندرا ته‌واوى بكات.
بودجه‌ى پڕۆژه‌كه له‌سه‌رەتادا یه‌ك ملیار بوو، به‌ڵام دواتر 500 ملیۆنى دیكه‌ى بۆ زیاد كرا و كاوه عه‌لى كه‌ریم جێگرى پێشووى پارێزگار و په‌رله‌مانتارى ئێستاى هه‌رێمیش به 964ـى راگه‌یاند كه پاش هەوڵێکی بەردەوام ، توانرا 467 ملیۆن دیناری دیكه بۆ ته‌واوكردنى پڕۆژه‌كه زیاد بکرێت، به‌هۆى ئه‌وه‌ى هه‌ندێك له بڕگه‌كانى پڕۆژه‌كه كه‌موكورتیان تێدابووه.
وتیشی “له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا پڕۆژه‌كه ته‌واوده‌كرێت و ده‌توانین بڵێن پێش ساڵیادی كیمیاباران پڕۆژه‌كه ئاماده ده‌بێت بۆ كردنه‌وه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، داوایان له سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كردووه بۆ كاتى كردنه‌وه‌ى پڕۆژه‌كه ئاماده بێت به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا دوا وه‌ڵامیان بۆ ئاماده‌بوونى وه‌رنه‌گرتووه.
پێشتر پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه بڵاویكردبووه‌وە، 15 كۆمپانیا به‌شداریی وه‌رگرتنى ته‌ندری وه‌رگرتنى ئه‌م پڕۆژه‌یه‌یان كردبوو، به‌ڵام ته‌نیا هه‌شت كۆمپانیا ته‌نده‌ریان پێشكه‌شكردبوو و دواجارێش بۆ کۆمپانیای گەردین دەرچوو.
كاوه عه‌لى ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، كه كارى نەخشەسازیی دەروازەکە له‌لایه‌ن ئه‌ندازیارێكی كورد به‌ناوى ئه‌حمه‌د به‌ڵخه‌یی دروستكراوه، كه ناوبراو خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌یه و مامۆستای زانكۆشه و وتیشی “له شاری ناسرییه‌ى باشوورى عێراق سوودیان له‌و نه‌خشیه‌ی وه‌رگرتووه و ده‌روازه‌یه‌كی هاوشێوه‌یان پێ دروست كردووه”.