لە دەربەندیخان
سێیەم هەڵمەتی نەمام چاندنیان ئەنجامدا
964+
توانا نەقی
سێیەم هەلمەتی نەمام چاندن و سەوز كردنی شار لە بەردەم تونێلی دەربەندیخان هەتاوەكو پەری دەریا ئەنجام درا كە لەهەڵمەتەکەدا بە نزیكەی 100 نەمام چێندران.
قایمقامیەتی قەزاکەش دەڵێت سەوزکردنی شاریان کردووە بە نەریت و بەردەوام ەڵمەتی بۆ رادەگەیەنن.
سلێمان محەمەد قایمقامی دەربەندییخان بە 964ـی وت، ئەمڕۆ 100 داری تەمەن دووساڵیان کە بەرزیەکانیان دومەتر دەبێت لە بەردەم تونێلەکەوە بۆ پەیکەری پەری دەریا چاندووە.
وتیشی، چاندنی داریان کردووە بە نەریت و ساڵانە چەند شوێنێکی شار سەوز دەکەن و ئەم دارانەی ئێستا لە جۆری ئەلبیزیا و ئەکاسیایە.
جیاواز لەو هەڵمەتانە هەر دوکان و مارکێت و کارگەیەک مۆڵەتی لە قایمقامیەت بێت و بۆ تازەکردنەوەی سەردانیان بکەن ئەوە بە ناچاری دەبێت دار و نەمام بکڕن و بچێنن ئەو کاتە تازەی دەکەنەوە، سلێمان محەمەد وای وت،