نوقڵ و شیرینی دەبەخشێتە منداڵان
پیرەمێردی شاعیر لە بەراتدا دەردەکەوێتەوە
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
سبەی ئێوارە کاتژمێر حەوت کۆمەڵەی کەلەپووری کورد و هونەری میللی جەژنی بەرات لە بەردەم ماڵی پیرەمێردی شاعیر بەرز رادەگرن.
رزگار ئەحمەد، ئەندامی کۆمەڵەی کەلەپوری کورد بە 964ـی وت، ئامادەکارییان کردووە بۆ ئەنجامدانی ئاهەنگێکی گەورە بۆ جەژنی بەرات لە گەڕەکی سابونکەران، لە بەردەم ماڵی پیرەمێردی شاعیرەوە دەست پێدەکەن.
باسی لەوەشکرد، کەسێک لە شێوەی پیرەمێریدی شاعیر دەگۆڕن و دەوری ئەو دەگێڕێت و لە کۆڵانەکانی گەڕەکی سابونکەران، نوقڵ و شیرینی بەسەر منداڵاندا دابەش دەکات و ئاهەنگ و گۆرانیش ساز دەکرێت.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر